سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق شێوازی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران دەکرێتە ئەلیکترۆنی و پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندی مەرجەکان بێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، " مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە دوای ناردنی لیستی مووچە دەنێردرێت".
سەبارەت بە مانگەکانی داهاتووش ڕایگەیاند. ،" دەبێت سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌كانیان به ئه‌لیكترۆنی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بانكه فیدڕاڵییه‌كان موچه دابین بكرێت و پشكی كورد 12.67% ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت چونكه "ئێمه له به‌رامبه‌ر دۆخێكی مرۆییداین و ده‌بێت حكومه‌ت به گوێره‌ی لێكه‌وته‌كان و ستاندارده‌كان پابه‌ندی خۆی بنوێنێت".
په‌یوه‌ست به واده‌ی ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له دارایی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، "هه‌ركاتێك لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، ئه‌وكاته پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت، له مانگه‌كانی داهاتوش ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌ناو ئه‌و بانكانه‌دا داده‌نرێت و ئه‌و بانكانه‌ش سه‌كۆی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران".
