خوێندکارێک بە چەقۆ کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خوێندکارێکی ئێزیدی لە بەردەم قوتابخانەیەک بە چەقۆ بریندارکرا دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ تایبەت بە هاوڵاتی وت" ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ دەوروبەری کاتژمێر ٥:٠٠ لە گەرەکی عەباسیکێ لەسەنتەری زاخۆ ئاوارەیەکی ئێزیدی کە خەڵکی شنگالە بەچەقۆ بریندارکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان زۆر هەوڵیاندا رزگاری بکەن، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا"
بەرپرسی راگەیابدنی تەندروستیی زاخۆ وتی "ئەو کەسەی کۆژراوە ناوی ئەحمەد راکان، تەمەن 16ساڵە و خەڵکی شنگالە، بە چەقۆ بریندارکراوه، ئێمە نازانین هۆکاری روداوەکە چی بووە ، پولیس دەستیان بە لێکوڵینەوە کردوە لەسەر رووداوەکە".
بابهتی پهیوهندیدار
