نرخی گۆشتی سوور لە سلێمانی دوو هەزار دینار دابەزی
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سور له بازاڕدا ده‌گرێته‌به‌ر و رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆشت و ئاژه‌ڵی زیاتر به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هاورده ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی دانانی هاوسه‌نگی له نێوان به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری له پارێزگای سلێمانی، به سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری و ماسی كه له فه‌رمانگه‌كانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌ری و كشتوكاڵی سلێمانی پێكهاتون كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سور له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، باس له گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێك كرا، كه خۆیان له هاندانی بازرگانه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندو بۆ سه‌ربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستوی هاورده‌كراو ده‌بیننه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
هاوکات لەم بارەیەوە هیوا تایر گۆشتفرۆش لە ناوبازاڕی سلێمانی بە هاوڵاتی وت، لە ئێستادا گۆشتی سور لەناو بازاڕی سلێمانی بە ٢٣ هەزار دینارەو لە چاو هەفتەی ڕابردودا دابەزیوە.
دوو هەفتەیە نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و تا ٢٥ هەزار دینار ڕۆشت و قایمقامیەتی سلێمانیش ڕایگەیاند هۆکارەکەی بۆ کەمی ئاژەڵ لە هەرێم و گرانبونی پێداویستی و ئالیکی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە.