مەسعود بارزانی: ناکۆکییەکانمان لەگەڵ یەکێتی، ناکۆکی ستراتیژین نەک تەکنیكی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ شوان عەباس بەدری
رادیۆی مۆنتی کارلۆ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مەسعود بەرزانی ، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سازداوە کە تێیدا تیشک خراوەتە سەر هەندێک پرسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانیان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بریارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە ،هەروەها تیشکیش خراوەتە سەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر وسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەو هێرشانەوە دەخاتە روو .
لە هاوڵاتییەوە دەقی چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بخوێنەرەوە:
مۆنتی کارلۆ : لە دوای ساڵ و نیوێک لە پێکهێنانی حکومەتەکەی سودانی کە ئێوەش هاوبەشیتان تێدا کردووە ، چۆن کارەکانی ئەو حکومەتە و ڕۆڵی خۆتان لەناو حکومەتی فیدراڵیدا هەڵدەسەنگێنن؟
مەسعود بارزانی : ئێمە کە بەشداریمان لە حکومەتەکەی بەرێز سودانیدا کرد ، بە پێی رێکەوتنێکی سیاسی ئەو بەشدارییەمان کرد وهەر بە پێی ئەو رێکەوتنەش هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت پێکهێنرا ، پێشمان وایە کە بەرێز سودانی دەیەوێت ئەو رێکەوتنەی کە لە نێوان لایەنەکاندا بەسترا جێ بە جێ بکات ،بەڵام لە هەمان کاتدا دەبینین کە چەند بەربەستێکی راستەقینە رێی لێگرتووە، ئێمە پشتگیریمان کرد و لە پێناوی بە دی هاتنی ئەو پرسانەش کە رێکەوتووین لە سەریان بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی .
مۆنتی کارلۆ :
ئەم ئاستەنگیانە لە کوێیوە سەرچاوە دەگرن؟
مەسعود بارزانی : ئاستەنگییەکان ئەو بەربەستانەن کە بۆی دروست دەکرێت لە پێناو جێ بە جێ کردنی ئەو رێکەوتنانەی کە لە نێوان لایەنەکاندا بەستراوە.
مۆنتی کارلۆ : رێگری کردن لێی لەلایەن لایەنێکی دیاریکراو؟ واتە لایەنێکی دیاریکراو تۆمەتبار دەکەیت بۆ ئاستەنگی دروست کردن ؟
مەسعود بارزانی : من نامەوێت هیچ لایەنێک دیاری بکەم ، بەڵام لە راستیدا هەندێک لایەن هەیە کە هەوڵ دەدەن کۆسپ بۆ کارەکانی حکومەتی فیدراڵی دروست بکەن ، ئەمە شتێکی روون و ئاشکرایە .
مۆنتی کارلۆ : ئایا ئێوە هەست بە دڵنەواییەک دەکەن لە کارکردنتاندا لە ناو ئەم حکومەتە؟ لە کاتێکدا هاوپەیمانییە سەرەکییەکانتان وەک رەوتی "سەدر" خۆیان سڕ کرد و هەروەها چەند لایەن و کەسێکی دیکەش دوورخرانەوە وەک بەرێز " حەلبوسی" ، لە ئێستادا ئایا ئێوە هەست بە دڵنەوایی دەکەن یان خۆد نیگەرانی؟
مەسعود بارزانی : ئێمە نیگەرانین ، لەبارودۆخەکە نیگەرانین ، دیمۆکراسی لە عیراقدا لە ژێر هەرەشەدایە ، لە ژێر هەرەشەیەکی راستەقینەشدایە .
مۆنتی کارلۆ : ئەم هەرەشانە لە ناوخۆی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرن یان خۆد لە دەرەوە؟
مەسعود بارزانی:
لە ناوەوە و لە دەرەوەش .
مۆنتی کارلۆ : ژمارەیەک لە راپۆرتە رۆژنامەنووسییەکان باس لەو قەیرانانە دەکەن کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ، بە تایبەتیش لە ئاستی پەیوەندییەکانی نیوان هەولیر و سلێمانی ، واتە لە ئاست پەیوەندییەکانی هەردوو حزبە رکابەرەکەی هەرێم ، لە رابردوودا سەرەرای کێشەکانتان بەڵام بە یەک هەڵوێست دەچوون بۆ بەغداد ، بەڵام لە ئێستادا پێچەوانە بۆتەوە ، چۆن باسی ئەم دابەشبوونەتان دەکەن لە ئێستادا؟
مەسعود بارزانی : لە راستیدا ئەم دۆخە جێگەی داخە، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم کە ناکۆکییەکانمان لەسەر بابەت و ئامانجە ستراتیژییەکانن ، گەر ناکۆکییەکانمان لە سەر بابەتە تەکنیکییەکان بوایە ئەوا ئاسان بوو، بەڵام سەرەرای ئەمانەش هەوڵ دەدەین و هەموو توانەیەکی خۆمان بەکار دەهێنن بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشە و ناکۆکیانە و کار دەکەین بۆ یەکخستنەوەی ریزی کورد.
مۆنتی كارلۆ: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییه‌كان بكه‌ین، كاتێك ده‌ڵێین: ستراتیژی، له‌وانه‌یه بابه‌ته‌كه وه‌ك بابه‌تێكی گشتی بێته به‌رچاو.. به‌ڵام دیارترین ئه‌و كۆسپه چییه كه رووبه‌ڕووی یه‌كڕیزی كورد بووه‌ته‌وه؟
مەسعود بارزانی: بۆ نموونه: ناكرێت سازش له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم بكرێت، نابێت هاوكاری ئه‌و كه‌سانە بكه‌ین كه بە نیازن هه‌رێم له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، نابێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانەدا بكه‌ین كه بە نیازن كۆتایی به هه‌رێم بهێنن، ئه‌مه‌یه پرسی ستراتیژیی.
مۆنتی كارلۆ: واتا به ڕای تۆ كه‌سانێك هه‌ن كار بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌كه‌ن؟
مەسعود بارزانی: بێگومان، زۆریش روون و ئاشكرایه.
مۆنتی كارلۆ: با زیاتر راشكاوانه بین، بەرێزتان له كوردستانی ئێران له دایك بوون، په‌یوه‌ندی ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران تاڕاده‌یه‌ك باش بوو، به‌ڵام لەمدواییانەدا تێبینی كرا، كه داڕمانێكی گه‌وره له په‌یوه‌ندییەکانتان له‌گه‌ڵ ئێران روویداوه، ئه‌و رووداوه‌ی به‌م دواییانه‌ش لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێرانەوە روویدا کە بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك كه‌س، ئێران به‌وه تۆمه‌تبارتان ده‌كات، كه بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ دوژمنەکانیان، ئێوه چۆن وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌ده‌نه‌وه؟
مەسعود بارزانی: ئه‌مانه تۆمه‌تی بێ بنه‌مان، به‌ر له هه‌ر كه‌سێكیش ئێران خۆی ده‌زانێت كه ئه‌و تۆمه‌تانه بێ بنه‌مان. به‌ڵێ من له مهاباد له دایك بووم و رۆژێكیش له رۆژان نه‌مانویستووه گرژی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیران رووبدات. هه‌روه‌ها رێگه‌ش ناده‌ین هه‌رێم ببێته شوێنێك بۆ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران. له ساڵی 2020 و 2021ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌ولێر چ وه‌ك شار وچ وه‌ك پارێزگاش 143 جار بە فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی هێرشی کراوەتە سەر ، ئەو هێرشانەس له‌لایه‌ن ئێران و لەلایەن لایەنەکانی سەر بە ئێران ئەنجام دراون، هه‌میشه‌ش پاساوی ئه‌وه بۆ ئه‌و تاوانانه ده‌هێننه‌وه، کە گوایە ناوه‌ندی هه‌واڵگریی نێوده‌وڵه‌تیی و بە دیاریکراویش مۆسادی لێیه، لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسینی کوردی ئێرانی لێیە ، ئێمه دڵنیاین كه ئه‌گه‌ر باره‌گایه‌كی مووساد له كوردستان هه‌بوایه، ئه‌وا بوێری ئه‌وه‌یان نه‌دەبوو لێی بده‌ن. ئه‌وان نه‌یانتوانی وه‌ڵامی به‌هێزه‌كان بده‌نه‌وه، بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ش بۆ شكستی خۆیان لە ناوخۆدا، واتە هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆی ئێران، بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ شكستی ناوخۆیی هه‌ولێریان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داڵده ده‌دات و هەندێ بابەتی دیكه، بۆردومانكردنی خێزانێكی بێتاوانی بێوەی و كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 11 مانگ، ئایا ئه‌مه تاوانێكی قیزه‌و‌ن نییه!! له هه‌مان كاتیش‌دا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له ئه‌فسه‌رێكی مووسادیان داوه و كوشتوویانه، بۆیه ئه‌مانه تۆمه‌تێکن کە هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن ماوه‌ی 50 ساڵه لێره‌یه و به پێی رێككه‌وتنی سێقووڵیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و ئێران، هه‌روه‌ها بەدەنگەوە هاتنی ئۆپۆزسیۆنی كوردیی ئێرانی بۆ ئەو رێکەوتنە ، ته‌واوی هێزه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كان كشاندەوە و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خۆیان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كه بوو. بۆیه تۆمه‌ته‌كانی ئێران تۆمه‌تی بێ بنه‌مان و رۆژێكیش له رۆژان نه‌مانویستووه گرژی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بێته ئاراوه، به‌ڵام بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه کە بۆچی ئێران ئه‌م رێگەیەی گرتۆتەبەر؟
مۆنتی كارلۆ: ئایا حكومه‌تی فیدراڵ بە ئەرکی سه‌ر شانی خۆی هەستاوە سەبارەت بەو روداوەی کە لە هەولیر روویدا؟
مەسعود بارزانی: جووڵه‌یه‌كی هه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌و جووڵه‌كردنه‌یان له ئاست ئه‌و تاوانه‌دا نه‌بوو كه ئه‌نجامدرابوو.
مۆنتی كارلۆ: باشه، مشتومڕەکانی ئه‌مڕۆی عێراق هه‌مووی له ده‌وری پرسی كشانه‌وه‌ی هێزەکانیی هاوپه‌یمانان لە عیراق ده‌خولێنه‌وه. با راسکاوتر بم، مه‌به‌ستم كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه له عێراق، ئایا به‌م بابه‌ته کوردی نیگەران کردووە؟
مەسعود بارزانی: له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه دووباره ببێته‌وه كه له‌ساڵی 2011 روویدا، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه، هێزی هاوپه‌یمانانیش له‌گه‌ڵیان كشانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك داعشمان بینی و نزیكه‌ی سێیه‌كی عێراقی داگیر كرد و هاتنه ناو عێراق و خه‌ریك بوو هه‌موو عێراق داگیر بكه‌ن. ئه‌گه‌ریش پاڵپشتی هاوپه‌یمانان نه‌بوایه، ئه‌وا دۆخه‌كه جیاوازتر ده‌بوو، لێره‌دا رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یماناندا هه‌بوو. ئێستا 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕێوه و له‌وانه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه، نه‌ك گرووپ و ملیشیاکان لەو بارەیەوە بریار بدەن ، ئه‌مه پرسێكی چاره‌نووسسازه، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به ته‌واوی عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه و هیچ لایەنیک بۆی نییە لەبارەی ئەو پرسەوە بە تەنیا بریار بدات.
مۆنتی كارلۆ: له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هه‌ندێك قەیرانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، جۆرێك له کێشە به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچەوە رووبه‌ڕووی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ئێوه چۆن له بڕیاره‌كانی ئه‌مدوایه‌ی دادگای فیدراڵ ده‌ڕوانن کە تایبه‌ت به مووچه و داهاته‌كانی هه‌رێم دەریکرد؟
مەسعود بارزانی: به‌داخەوە هەموو بریارەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستانن ، بە شیوەیەکی بەرچاو دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکات . بۆ زانیاریش، ئه‌م دادگایه دادگایه‌كی ده‌ستووری نییه. ئه‌و دادگایه له سه‌رده‌می برێمه‌ردا دامه‌زراوه و ئێستاش رۆڵی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبەجێکردن ده‌گێڕێت. من پێم وایه، دادگای فیدراڵی سنووری ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی به‌زاندووه، بڕیاره‌كانیشی بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه‌یە و بە شێوەیەکی بەرچاو له دژی هه‌رێمن.
مۆنتی كارلۆ: رێگه‌م بده جه‌نابی سه‌رۆك، له‌سەر خاڵێک رابمینم، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی هەندێک لە دۆسته رۆژئاواییەکانتان بێت . ئایا نەوەی سێیەمی سیاسییەکانی کوردستان لە دوای کۆچی دوایی نەوەی یەکەم و دوای ئەوانیش نه‌وه‌ی دووه‌م کە ئێوەن و ئاشنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ چه‌ك و دانوستانیشدا هه‌یە، ئایا نه‌وه‌ی سێیه‌م توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی هه‌یه كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه؟
مەسعود بارزانی: پرسیارێكی باشە، منیش هه‌مان ترسم هه‌بوو، به‌ڵام له جه‌نگی دژ به داعش، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ نه‌هامه‌تیمان چه‌شت، به‌ڵام دواتر نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وت، كه خاوه‌ن خۆڕاگری زیاتر و شاره‌زاتر و ئیراده‌ی به‌هێزتر بوو. راسته لێره‌دا نه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه و ناكرێت ئێمه بڵێین نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا و به‌روه‌پێشچوونه‌كانی جیهان، به‌ڵام ئێستا نه‌وه‌یه‌كی راهێنراو و ئاماده‌كراو هه‌یه، له رووی چەک و له رووی هزر و ئیرادەوە ئاماده كراوه. بۆیه من به‌وپه‌ڕی راشكاوییەوە ده‌ڵێم: ئێمه ناترسێین و سه‌دان هه‌زار گه‌نجیشمان هه‌یه، كه له‌وانه‌یه دەسکەوتە بە دیهاتووەکانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و نه‌وه‌ی دووه‌م زۆر زیاتر تێپەرێنن .
مۆنتی كارلۆ: زۆر باشە.. پێنج ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمه مێژووییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێوه، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد رێكتخستبوو، ئه‌وه‌ی روویدا هه‌ڵبه‌ته داڕمانی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، به‌ڵام ئایا فیدراڵیه‌ت به بیرۆكه‌یه‌كی گونجاو ده‌زانیت بۆ وڵاتانی ناوچەکە؟
مەسعود بارزانی: دوای رووخانی رژێم له ساڵی 2003، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵیه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق بین و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ به‌غدا دابنێین، دوای رووخانی رژێمیش، من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌غدا مامه‌وه، له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریش به جددی و ئه‌وپه‌ڕی لەخۆبوردوویی كارمان كرد، بۆئه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراتی فره‌جۆر و فیدراڵی دابمه‌رێنین، دوای ماوه‌یه‌ك تێبینیمان كرد كه كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕیان به فیدراڵیه‌ت نییه، ته‌نانه‌ت له‌و ستانەس پاشگەز بوونەوە کە لە دەستووردا لەسەری رێکەوتبووین ، ناوەرۆکی ده‌ستووریش ده‌ڵێت: پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستووره زامنی یه‌كپارچه‌یی عێراقە. ده‌ستوور پێشێل كرا.. ئه‌گه‌ر پابەند بوونایە بە فیدراڵیه‌ت و ده‌ستوور ، ئه‌وا په‌نامان بۆ ریفراندۆم نه‌ده‌برد، هه‌ربۆیه جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێمه‌وه، سه‌رتاپای دیموكراسی له عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر فیدراڵیه‌تیش هه‌یه، له سایه‌ی ئه‌و سیستمانه‌ش کە له ناوچه‌یه‌کەدا هه‌یە، له‌ڕاستیدا نه فیدراڵیه‌ت و نه نافیدراڵیه‌تیش سوودی نییه.
مۆنتی كارلۆ: چۆن ده‌ڕوانیته ئاینده‌ی عێراق؟
مەسعود بارزانی: یان ئه‌وه‌تا عێراق پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بێت كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیموكراتیه‌ت و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان، كه بریتین له (شه‌راكه‌ت و رێکەوتن و هاوسەنگی)، ئەوا ئه‌و كاتە رەنگە بتوانرێت عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی کە ئێستا بەرۆکی گرتووە رزگار بكرێت، بەڵام گەر بێت‌و لایەن یان گروپ یان پیکهاتەیەک تاکلایەنانە دەست بەسەر دەسەڵآتدا بگرن و هەموو شتێک بۆ خۆیان قۆرخ بکەن ، ئەوا عیراق بەرەو دارمان دەروات ،واتە ده‌بێت بگەرەینەوە بۆ دیموكراتیه‌ت و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان ، كه بریتین له (هاوبەشی و رێکەوتن و هاوسەنگی).
مۆنتی كارلۆ: جه‌نابی سه‌رۆك، ئێوه گوتووتانه كه چیاکان دۆستی كوردن، ئه‌مڕۆ كێ دۆستی كورده؟
مەسعود بارزانی: چیاكان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری دۆسته‌كانمان له جیهان.
مۆنتی كارلۆ: ئه‌وانە كێن؟
مەسعود بارزانی: هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان زۆرن.
مۆنتی كارلۆ: په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ؟
مەسعود بارزانی: بۆ نموونه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی عه‌ره‌بیدا، له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵات، واتە سپاس بۆ خودا ئێمه دۆستی زۆرمان هه‌یه.
مۆنتی كارلۆ: لە ئێستادا پشتگیرییه‌كان بۆ دۆزی كورد هه‌ر وه‌ك رابردوو ماون؟
مەسعود بارزانی: تێگه‌یشتن هه‌یه و پاڵپشتیش هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ئاستی پێویستدا نییه. هەندێک جار رووداو یان رووداوێكی دیاریكراو روودەدات هه‌موو رووداوه‌كانی دیكه داده‌پۆشێت، بۆ نموونه جه‌نگی ئۆكرانیا، جه‌نگی غه‌زه، جا هه‌ندێک جار گرنگیپێدانەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە دەگۆردرێت.
مۆنتی كارلۆ: سه‌ركرده‌ی كورد، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆر سوپاس بۆ جه‌نابت به پێدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته به مۆنتی كارلۆی نێوده‌وڵه‌تی و سوپاس بۆ ئه‌م گفتوگۆیه‌ش، زۆر سوپاس.
مەسعود بارزانی: سوپاس، سوپاس بۆ مۆنتی كارلۆ.
