لە هەرێمی کوردستان وەرزی قەدەغەی راوە ماسی راگەیەندرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری نووسراوێکی گشتاندووە و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی لە بڕیاری وەرزی قەدەغەی راوی ماسی ئاگادارکردووەتەوە.
نووسراوەکە بە ژمارەی ٥٦٩ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرچووە و بڕیاردراوە لە (٥/٣/٢٠٢٤ تاوەکو ١٥/٦/٢٠٢٤) لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگە بەنداوی موسڵ وەرزی قەدەغەی راوکردنی ماسییە، بەڵام لە ١٦/٦/٢٠٢٤ بڕیارەکە کۆتایی دێت و راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
هەروەها لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە (١/٤/٢٠٢٤ تاوەکوو ١/٧/٢٠٢٤) راوکردنی ماسی لە بەنداوی موسڵ قەدەغە دەبێت و لە (٢/٧/٢٠٢٤) راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
