ئاوارەکانی دهۆک: حکومەتی عێراق دەیەوێت بەزۆر بمانگەڕێنێتەوە زێدی خۆمان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوێندکارانی خوێندنی عەرەبی و کەسوکاریان لە هەولێر و دهۆک، دژی بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتی پەروەردەکانی عێراق لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گردبوونەوە.
لەم بارەیەوە ئەسعەد سلێمان حەسەن، نوێنەری خوپێشاندەرانە لە دهۆک به هاوڵاتی وت" گردبوونەوەی ئەمرۆمان لەسەر بڕیارێکی حکومەتی عیراقە ، عیراق بڕیاری داوە لە1ی مانگی ئابی ئەم ساڵ سەرجەم نوێنەراتییەکانی خوی لە هەرێمی کوردستان دابخات، بەپێی بڕیارەکە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستا و فەرمانبەران دەبێت بچنەوە شوێنەکانی خۆیان و لەوێ دەوام بکەن".
وتیشی ،" جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێت کە حکومەتی عیراق دەیەوێت بە زۆر ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان ئەوەش بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین"
لە پارێزگای دهۆک 54هەزار خوێندکاری بەشی عەرەبی هەن کەدابەش بوونە بەسەر 137خوێندنگا.
ئەسعەد سلێمان باسی لەوەشکرد کە ناوچەکانیان ئاوەدان نەکراوەتەوەو دەیان کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە بۆیە ناتواننن و نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆی هاوکات جێبەجێکردنی بڕیارەکە بە "ستەمکردن" لە ئاوارەکان وەسف دەکات.
