لەبەردەم چێشتخانەکەی وەستا حەسەن هاوڵاتییەک کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە رووداوێکی تەقەکردندا لەسەر شەقامی چوارتا لە ناوشاری سلێمانی بەردەم چێشتخانەکەی وەستا حەسەن، کەسێک گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکانیش، تەقەکەرەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی لە شوێنی ڕوداوەکە ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ بووە و بە ڕەگەز تورکە هاوکات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە فیشەک کوژراوە.
هەروەها لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، وتا ئێستا تاوانباری ڕوداوەکە دەستگیر نەکراوە .
بابهتی پهیوهندیدار
