ناسنامەی هاوڵاتییە کوژراوەکەی سلێمانی ئاشکراکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە بەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا کە پیشەی پزیشکە و خەڵکی باکووری کوردستانە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لە سلێمانی کوژرا ناوی "عەبدولقادر سەبری تۆپراق"ە و خەڵکی باکووری کوردستانە و بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ساڵانێکە رووی لە باشووری کوردستان کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدولقادر خەڵکی شاری بەدلیسی باکووری کوردستانە و ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان و ساڵانێكە بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە رووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی کاری کردووە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، چەندینجار لەلایەن دەزگای میتی تورکیاوە هەڕەشەی لێکراوە و ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار