نرخی گۆشتی سوور و مریشک دیاریکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نرخی گۆشتی سوور و مریشکی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢٤ دیاریکرد و گۆشتی مەڕ بۆ هەر کیلۆیەک 18 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نرخی گۆشتی سوور و مریشکی لە بازاڕەکانی شارەکە بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢٤ دیاریکرد.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی تەنها ١٤ هەزار دینار دەبێت، هەروەها کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی ١٦ هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی ١٨ هەزار دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی کەرکوک بە سێ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ مانگی ئازار دیاریکراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار