ئێران بڕیارێکی هەرێمی کوردستانی هەڵپەسارد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند هاتووچۆی گەشتیاران بۆ ئێران رادەگیرێت، بەڵام دواتر ئێران بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتییان و گەشتیارانی دەکەین لە کاتژمێر ١٢ی شەوی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی ٢ی ٢٠٢٤ ھاتووچۆی گەشتیاری رادەگیرێت تاوەکو کاتژمێر ٧ی بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران".
بەڵام دواتر لە راگەیەندراوێکی دیکەدا بڵاویکردەوە "ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیارانی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەو بڕیارەی پێشوو هەڵپەسێردراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و بەردەوام دەبێت لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ".
