کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بە هاوکاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی لە چەند مارکێتێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی خاوەنی چەند مارکێتێک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزییان لێکراوەو پارەو کەلوپەلی جۆراوجۆریان لێدزراوە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بە هاوکاری نووسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیشگیرا بەسەر بڕێک لەو کەلوپەلانەی تۆمەتبار دزیبوی، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بە تۆمەتبار بووە و تاوانەکانی پێ ئەنجامداوە".
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووشە "لەئێستادا تۆمەتبار (ش، م، ع) لەدایکبووی 1989 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە و دانی بەوەدا ناوە کە دزی زیاتر لە 10 مارکێت کردووە".
