تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو تونێلەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دادەخرێت، ئاماژە بەوەشدەکرێت رێگە بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت شاخی بەرانان بەکاربهێنن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئاوەڕۆی ناو تونێڵ تێکچووە و جاری پێشوو کە نۆژەنکرایەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر تونێلەکە داخرا ئەوەش وایکرد بە باشی وشک نەبێتەوە و دووبارە تێک بچێتەوە، هەر بۆیە ئێستا داوای داخستنی تونێلیان کردووە بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر تا بەشێوەیەکی باش نۆژەن بکرێتەوە و کارەکە سەرکەوتوو بێت".
ئاماژە بەوەکراوە "هەربۆیە رۆژی شەممە لە (٨:٠٠)ی بەیانییەوە تا (٨:٠٠) بەیانی رۆژی یەکشەممە تونێل بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت، هەروەها رێگە بە هیچ بارهەڵگرێک نادرێت شاخی بەرانان بەکاربهێنێت و ئۆتۆمبێلی بچوکیش دەتوانن لە بەنداوی دەربەندیخانەوە هاتووچۆ بکەن".
