تەرمی گەنجێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە کە کارمەندی یەکێک لە رێستۆرانتەکانی ئەو گەڕەکەیە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە گەڕەکی بەختیاری تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری".

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی کەوتوون، گەنجەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە، ئەو گەنجە کارمەندی رێستۆرانتی دەنیزە لە گەڕەکی بەختیاری، پێشتریش خاوەنی ئەو رێستۆرانتە بە دەستڕێژی گولـلە لەبەردەم شوێنی کارەکەی کوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار