یەکێک لە بریندارەکانی بۆردوومانەکەی دوێنێی شنگال گیانی لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنێ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگالیان کردە ئامانج و دوو کەس برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێک لە بریندارەکان ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.
ناتق عەلو، لە راگەیاندنی پۆلیسی شنگال بە هاوڵاتی راگەیاند "دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگالی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە دوو کەس برینداربوون، بەهۆی سەختی برینی یەکێک لە بریندارەکان ئەمرۆ گیانی لەدەستدا".
ئەو کارمەندەی راگەیاندنی پۆلیسی شنگال ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەعدون میرزا-یە و ئەندامی یەکینەکانی بەرخودانی شنگالە".
پێشتر خودێدا چوکی، بەرێوەبەری ناحیەی سنون بە هاوڵاتی وت بوو "دوای نیوەرۆی رۆژی 29ی شۆبات فرۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال کرده ئامانج".

