هاوڵاتی وردەکاری بۆردوومانەکەی قەزای کەلار بڵاودەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی قەزای کەلار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵێک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە هاوڵاتی راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵێک کراوەتە ئامانج، بەهۆی بۆردوومانەکەوە تەنها یەک کەس گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردووە".
بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستی کەوتووە، ئەو ماڵەی کراوەتە ئامانج بنکەی تەڤگەری ئازادی بووە لە قەزای کەلار.
بابهتی پهیوهندیدار
