لەم مانگەدا شەش رۆژ پشووی فەرمی دەبێت

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاردا بەهۆی یادەکانی راپەڕین و نەورۆز حکومەت شەش رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت.

له‌ ماڵپەڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشووه‌ فه‌رمییه‌كانی ساڵ دیاری كراوه‌، به‌پێی خشتەی پشووەکان بێت، له‌ مانگی سێدا شه‌ش رۆژی پشوو دیاری كراوه‌.

رۆژەکانی پشوو لە مانگی 3ی 2024دا:

- 5ی ئادار، پشووی یادی ده‌ستپێكی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991ه.

- 11ی ئاداری ساڵڕۆژی به‌یاننامه‌ی مێژوویی 11ی ئاداری 1970ە.

- 14ی ئادار ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مره‌

- رۆژانی 21، 22 و 23ی ئه‌م مانگه‌ش، پشووی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار