وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە و داوایان لێدەکات لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە شەڕەتەقە نەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار و ده‌ستپێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه ده‌كرێت خه‌ڵكێكی زۆر روو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه".
ئاماژە بەوەکراوە، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییان و سه‌یرانكاران تكایه ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1- به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
2- بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه وهێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
3- ده‌بێ هه‌مومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین, بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
4- پێویسته هاووڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
5- پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.
