حکومەتی عێراق لەبارەی مەرجی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە رونکردەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رێكارەكانی هاوردەكردنی ئاژەڵ و گۆشتی سور بۆ بازاڕەكانی ناوخۆ ئاشكرا دەكات و پێشبینیش دەكات بۆ مانگی ڕەمەزان نرخەكان زیاتر رو لەدابەزین بكەن ڕاشیگەیاند، ئەو وڵاتانەی ئاژەڵەیان لێوە هاوردە دەکرێت دەبێت ئەندامی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بن.

محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کردنەوەی دەروازەکان بە روی هاوردەکردنی ئاژەڵ لە پێناو پاراستنی تەندروستی ئاژەڵەکان و تەندروستی مرۆیی مەرجدارکراوە، لە هیچ وڵاتێکەوە ئاژەڵ هاوردە ناکرێت ئەگەر وڵاتێکی هۆشدار نەبێت لە هەناردەکردنی ئاژەڵەکانی.

ئەوەشی خستە روو، دوای ئەوەی رەزامەندی هاوردەکردن دەدرێت و ئاژەڵ یاخود گۆشتەکان دەگەنە سنووری عێراق، لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەندەوە پشکنینی ئاژەڵ و گۆشتەکان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دوورن لە هەر نەخۆشییەکی پەتا.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی 29ـی مانگی شوبات وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر هاوردەکردنی 17 هەزار سەر گوێرەکە بۆ عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەو رێکارانە پێویستی بە ماوەیەکی کاتیی هەیە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر نرخی گۆشتی بازاڕەکان دروستبکات، لە ئێستاشدا نزمبونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەکان بەدی کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار