پەرلەمانتارێکی "هەدەپە" لە پەرلەمانی تورکیا باسی ئەو هاوڵاتیە دەکات کە دوێنێ لە سلێمانی کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا باس لە کوشتنی ئەو هاوڵاتییە کوردە دەکات کە دوێنێ ئێوارە لە بەردەم چێشتخانەکی وەستا ساڵح لە سلێمانی کوژراو دەڵێت بنەماڵەکەی ئاگادارن کە لەلایەن تورکیاوە کوژراوە.

گولستان کلیچ, پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیا لەسەر کوشتنی دکتۆر سەبری تۆپراک  قسەدەکات ودەڵێت، ئەو هاوڵآتییە کوردە بەهۆی بیڕوباوەڕی جیاوازی سیاسییەوە لە تورکیاوە ڕۆیشتووەو و نزیکەی ١٢ ساڵە لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووە و لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت کاری کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە ڕودەکاتە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی دیکەی پەرلەمانەکەو دەڵێت : ئێوە کەسانێک تیرۆر دەکەن کە ناتوانن لێرە بژین و ناتوانن خەریکی سیاسەت بن و تەنیا لەسەر مومارەسەی مافە دیموکراسیەکانیان زیندانی دەکرێن .

بەشێک لە قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە :

دکتۆر سەبری تۆپراک لە سلێمانی دەژیا 

نزیکەی ١٢ ساڵە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت کاری دەکرد

خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە 

لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کوژرا

بنەماڵەکەی تورکیا بە هۆکاری ئەم هێرشە چەکدارییە دەزانن

ئەمەی لە سلێمانی ئەنجامدرا یەکەم زنجیرە کوستنی ئەو کەسانە نییە کە تورکیایان جێهێشتووە

پێشتر زۆر کەسی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بەم شێوەیە کوژراون

( ناگەهان ئاکارسەر) لە ناوەندی ئەکادیمیای لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە سلێمانی کوژرا

ئەوان ناتوانن لێرە (تورکیا) بژین بەهۆی ئەو پاکێجە دادوەرییانەی کە ئێوە داتانناوە

ئەوان ناتوانن لێرە (تورکیا) سیاسەت بکەن و ناتوانن مافە دیموکراسییەکانیان لێرە بەدەستبهێنن، دەچن بۆ سلێمانی

هەوڵدەدەن ژیانێکی نوێ لە سلێمانی بنیادبنێن و پارێزراوبن

ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی لە بەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن هاوڵاتییەک بەناوی "عەبدولقادر سەبری تۆپراک"ە  بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا کە پیشەی پزیشکە و خەڵکی باکووری کوردستانە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدولقادر خەڵکی شاری بەدلیسی باکووری کوردستانە و ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان و ساڵانێكە بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە رووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی کاری کردووە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، چەندینجار لەلایەن دەزگای میتی تورکیاوە هەڕەشەی لێکراوە و ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار