ئەیھان سەعید: جارێکی دیکە سکاڵای یاسایی لە دژی پێنج زیندانی پێشوی بادینان تۆماردەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنهرى زیندانیانى بادینان ئاشكرایدهكات، حكومهتى ههرێم پێنج سكاڵاى یاساى نوێ لهسهر چالاكوانانى بادینان تۆمار کردووە و دهشڵێت: “سكاڵاكان بههۆى ئهو فشارانهیه كه لهسهر سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان ههیه له ئهمریكا له ئهنجامى سكاڵاكانى سهرى”.
ئایهان سهعید، نوێنهرى زیندانیانى بادینان له بهیاننامهیهكدا ئهمشهو ههینى 1ى ئازار، رایگهیاند، “بەفەرمانی مهسرور بارزانى گەڕێکی تری سکاڵا دژبە ئازادیخوازان و چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە، کە ئەمەش وەک جۆرێک لە تۆڵەکردنەوە ئەنجامی دەدات. بێجگە لە سکاڵای دووەمی هەریەک لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری کە لەزیندان لەسەر ئەوە حوکمدراون، چەند رۆژێکە لە دادگاکانی پارتی لە دهۆک و هەولێر بەرێگای دادگای حزبی سکاڵا لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکراوە ، کە پێشوتر ئازادکراون”.
له بهشێكى ترى بهیاننامهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، ” ئهو چالاكوانانهى بادینان كه ساڵایان لهسهر تۆماركراوه بریتین له، ئومێد بەرۆشکی بە پێ ماددەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لە یاسای ژمارە 6ی 2008. مەلا شڤان سەعید، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بەپێ یاسای سزادانی ئێراقی ماددەی 202 لەسەر شایتحاڵی ناڕاست (شهاده الزور)ی، لەسەر بەرگریکردن لە شێروان شێروانی. دکتۆر عامر مزوری بەپێ ماددەی 1ی یاسای ژمارەی 21ی تێکدانی ئەمنی نشتیمانی ھەمواری ساڵی 2023″.
ئەوەشی خستووەتەڕو، لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەی نوێ بۆ زیندانییە ئازادکراوەکانی بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکە، ئەوانیش لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فیدڕاڵی و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرنەبەر .
دهقى بهیاننامهكه…
بۆ، رای گشتی و لایەنە سیاسیەکان
– نوێنەری وڵاتان لە ھەولێر و بەغداد
– یۆنامی، رێکخراوە نێوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ
سەرباری نارازایەتیەکی زۆری نێوخۆیی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی سزادانی زیندانیانی بادینان لە جیاتی بەخۆداچونەوە، پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ئەقلیەتێکی ئۆلیگارشی بێ حسابکردن بۆ ھیچ بنەمایەکی مافی مرۆڤی، نشتیمانی، یاسایی و دیمۆکراسی لەتۆڵەی ئەو فشارانەی لەسەرن و ھاتنە پێشی کەمپینی سکاڵاکەی دژی لە لەدادگای فیدڕاڵی واشنتۆن کە تیایدا کەسانی باڵای ئەمریکا بەشدارن وە لەنێویشیاندا ستیفن ستدیرت راوێژکاری یاسایی سێ سەرۆککۆماری ئەمریکا بەشدارە، کەیەکێک لە سکاڵا سەرەکیەکەیان تایبەتە بە پرسی دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان و گیراوانی بادینان کە دژ بە مەسرور بارزانی بەرزکراوەتەوە، بەفەرمانی خۆی، گەڕێکی تری سکاڵا دژبە ئازادیخوازان و چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە، کە ئەمەش وەک جۆرێک لە تۆڵەکردنەوە ئەنجامی دەدات، بێجگە لە سکاڵای دووەمی هەریەک لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری کە لەزیندان لەسەر ئەوە حوکمدراون، چەند رۆژێکە دادگاکانی پارتی لە دهۆک و هەولێر بەرێگای دادگای حزبی سکاڵایان لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکراوە ، کەپێشوتر ئازادکراون ، ئەوانیش هەریەک لە:
– ئومێد بەرۆشکی بە پێ ماددەی 2ی خراب بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لە یاسای ژمارە 6ی 2008.
– مەلا شڤان سەعید، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بەپێ یاسای سزادانی ئێراقی ماددەی 252 لەسەر شایتحالی ناراست (شهاده الزور)ی، لەسەر بەرگریکردن لە شێروان شێروانی.
– دکتۆر عامر مزوری بەپێ ماددەی 1ی یاسای ژمارەی 21ی تێکدانی ئەمنی نشتیمانی ھەمواری ساڵی 2003.
پێشتریش دژی هەرپێنج چالاکوانی ئازادکراوی شیلادزێ بەتۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش لەناو دادگا ،سکاڵا تۆمارکرابوو لەسەر یاسا سزادان ژمارە 111ی ساڵی 1969.
بەداخەوە ھەر کاتێک سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی هەستیان بەلاوازی و بێ دەسەڵاتی کرد پەلاماری چالاکوانان و ئازادیخوازان دەدەن، وە دەیانەوێت فۆبیای خۆیان بەرامبەر دوسیەی زیندانیانی بادینان بەو سکاڵایانە بشارێنەوە، لەگەل دەستپێکردنی دووبارە سزادانی زیندانیان بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری زیندانیانی دیکە، ئێمەش بە ھاوبەشی لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فدڕالی بەغداد و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرینە بەر .
هەروەک پێشتریش بۆ رای گشتیمان ڕوونکردبویەوە و فشارەکان بۆ سەر چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان ئاشکرا کرد، دووبارە دروستکردنی سیناریۆ و دەستبەسەرکردنیان بەشێکە لەو پرۆسە نایاساییەی کە پارتی جێبەجێی دەکات لەبەر ترسی خەباتی مەدەنی و شکستهێنانیان لە ھەلبژادن لە دەڤەری بادینان، بۆیە ئەرکی ھەموو لایەکە خۆ بە خاوەنی ئەم دۆسیەیە بزانێت و ھەلوێستی جدی وەربگرن، چونکە ئەمە پرسێکی گشتییە.
