نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان کۆبوونەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی كۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتالیا كۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ،له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، وەکو راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدەکات، "هه‌ردوولا باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و رێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه".
راگەیەدراوەکە دەشڵێت، "مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش"، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لەو 19 سەرۆک و سەرۆکوەزیرانەی وڵاتانی جیهان کە میوانداری کراون بۆ کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا؛ 73 وڵاتیش لە ئاستی وەزیرەکانیان بەشدارن.
کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ ئەردۆغان لە کاتێکدایە تورکیا هێرشەکانی بۆسەر سنورەکانی هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەردەوامە و لە ئێستادا هێزەکانی تورکیا ٨٧ بنکەیان لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان هەیە بەقوڵایی ١٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لەخاکی هەرێمی کوردستانن و بەردەوام شەڕو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەئاسمان و زەوی ئەنجامدەدرێت هاوکات هەر ئەمڕۆ تورکیا، لە ڕێگەى فرۆکەى بێفڕۆکەوانەوە، بۆردوومانى ماڵێکى لە شارۆچکەى کەلارى ناوەندى ئیدارەى گەرمیان کرد و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بوو،هەروەها، دوێنێش پزیشکێکى خەڵکى باکوورى کوردستان، لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە لە سلێمانى لە ڕێگەى چەند چەکدارێکەوە شەهیدکرا.
