دەست بە دابەشکردنی مووچەی توێژێک دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشنی کرێکاران دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی "ناوخۆی ھەرێم" دەکاتەوە، سبەینێ یەکشەممە ٣/٣/٢٠٢٤ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (١) و (٢)ی ٢٠٢٤.
بابهتی پهیوهندیدار
