کەشناسی: سبەینێ بەفر و باران دەبارێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی پروشکە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ و خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت (٥ – ١٥) کم/س.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ کات، لە رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەی بارانبارین زیاترە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێک ناوچە شاخاویە سنورییەکان. 
 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێرای با مامناوەند دەبێت ( ١٠– ٢٠)کم/س.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٧ 

سلێمانی : ١٥

دهۆک : ١٦

کەرکوک : ١٨

هەڵەبجە : ١٦

زاخۆ : ١٧

سۆران : ١٦

حاجی ئۆمەران : ٧

گەرمیان :٢٢

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار