نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆک کرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردنی حکومەتی عیراق، نەخۆشخانەی شێرپەنجە و چاندنی مۆخی مێشک بۆ منداڵان کرایەوە.

ئەم نەخۆشخانەیە لە 2019 پارەی بۆ دابینکراوە، بەهۆی کۆرۆنا و چەند پرسێکی تر دواکەوت، ئەمە دەبێتە یەکەم نەخۆشخانەی تایبەت شێرپەنجە لە شاری دهۆک، پێشتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری و چاندنی مۆخی مێشک تووشبووان سەرەدانی شارەکانی تر هەرێم و دەرەوە یان دەکرد.

تابان فازڵ، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە هاوڵاتی وت "ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی عێراق دروستکراوە، ئەمرۆ بینایەکە رادەستی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک کرا، بیناکە لە پێنج قات پێکهاتووە، چارەسەری منداڵانی توشبووی شێرپەنجە دەکرێت لەگەڵ چاندنی مۆخی مێشک".

کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە کە بەپێی ئاماری تەندروستی دهۆک تەنیا لەساڵی 2023 دا 59 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، هاوکات ساڵانە 50 بۆ 60 منداڵ تووشی شێرپەنجە دەبن، هەروەها لە 2011 تا 2023 لە دهۆک 431 منداڵ تووشی شێرپەنجە بوون.

تابان فازڵ دەشڵێت "قوناغی دووەمی نەخۆشخانەکە دابینکردنی ئامێری پێویستە بۆ نەخۆشخانەکە، هەروەها لە بەرنامەدایە ژمارەیەک پزیشکی ئێمە سەرەدانی ئیتاڵیا بکەن ئەوەش بۆ وەرگرتنی خولی تایبەت بە چاندنی مۆخی مێشک و نەخۆشی شێرپەنجە بە گشتی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار