ئەو وادەیەی سودانی بۆ لایەنە براوەکانی کەرکوکی دیاریکردبوو کۆتایی هات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتاییهات کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە دیاریکرا بۆ مانەوەى کەرکوک بێ پۆستى پارێزگار.

رۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکوک کۆبووەوە و بڕیاردرا بە پێکهێنانی هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکوک کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن خودى سودانییەوە چاودێرى دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەی ١٠ رۆژی بۆ لایەنەکان دیاریکرد تاوەکو پلان و نەخشەڕێگەی ئیدارەدانى کەرکوک بەپێى روئیاى خۆیان دیاریبکەن و بە نووسراو بیدەنە سەرۆک وەزیران، بەڵام ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی هات.

بڕیاریشە سبەینێ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ دووبارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنەکان کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پارێزگاری کەرکوک و بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار