دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی (٥) کیلۆگرام له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.

بەڕێوەبەرايەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بازگەکانی ئاسایش رۆژی 2-3-2024 دەستیان بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە و دوو بازرگان دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، ماوەیەكی زۆر بو لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە  بەدوای ئەم دو تۆمەتبارەوە بون.

باسی لەوەشکردووە کە  ئەوانەی دەستگیرکراون یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی "مادەی هۆشبەریان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغیان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد." 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار