رێباز حه‌ملان: سبه‌ینێ لیستی موچه بۆ به‌غدا ده‌نێرین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵآتی
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند سبەینێ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە و داتای تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەنێرێت.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، لیستی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2024 ئاماده‌كراوه و سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ی ده‌كات وبە‌غدا " ئه‌و بیانوه‌شیان هه‌یه با نه‌مێنێت".
باسی له‌وه‌شكردوە، "چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم به‌هاوبه‌شی شه‌ش بۆ حه‌وت مانگه پێداچونه‌وه به‌لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌ر رۆژه و بیانویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دوابخه‌ن، ده‌یانه‌وێت بارێكی نائارام بخه‌نه ناو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ئه‌وه لیستیشیان بۆ ده‌نێرین، هه‌موان به‌شایه‌د بن به‌غدا عوزرێكی دیكه ده‌دۆزێته‌وه".
لە لێدوانەکەدا باس لە قەوارەی هەرێم دەکات و دەڵێت، بەغدا نییەتی نییە هەرێمی کوردستان بمێنێت، هەروەها نییەتی نییە مووچەی بۆ بنێرێت و هەر رۆژە و بیانوێک بەو هەرێمە دەگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو هەینی وەزارەتی دارایی ئابوری هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک داوای لە وەزارەتەکان کرد لیستی موچەی مانگی (شوبات/2) ئامادە بکەن، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق.
