خشتەی کارپێکردنی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی کۆبووەوە و نرخیان بۆ مانگی شوباتی 2024 دیاریکرد، هەروەها بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا خشتەی کارپێکردنی پێدانی کارەبای موەلیدەکان بگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/3/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (12.000) بۆ (13.000) دیناردایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژە بەوەکراوە، هەهەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (16.000 بۆ 17.000 ) دینارە، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (20.000) دینارە.
ئاماژە بەوەشکراوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (ئازار) تا 10/3/2024 لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر :6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت، هەروەها رۆژانى هەینى و شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕى بۆ 1ى شەو کاردەکەن.
