بارانبارینی ئەمساڵ جوتیارانی تووشی زیان کردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی باران بارین و سەرمای چەند رۆژی رابردووەوە جوتیارانی سنووری قەزای بەردەڕەش تووشی زیانبوون و بەشێکی بەرهەمەکانیان لەناوچوون.
کۆسرەت فەیسەڵ، جوتیار لە گوندی دولێجانی کەتو لە سنووری قەزای بەردەڕەش بە هاوڵاتی راگەیاند "ساڵانە بەرهەمی گەنم و جۆ و پەتاتەم هەیە، ئەمساڵ بەهۆی باران بارینی زۆر و ئەو سەرمایەی چەند رۆژی رابردوو هەرێمی کوردستانی گرتەوە بەرهەمەکانم زیانیان بەرکەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێکی زۆری جوتیارانی ئەو سنوورە بەرهەمی پەتاتەیان لەناوچووە، هەروەها بەگشتی لەو سنوورە نزیکەی هەشت هەزار تۆن پەتاتە لەناوچوون، ئەمەش وادەکات بەرهەمی پەتاتەی بەردەڕەش ئەمساڵ کەمتربێت بەراورد بە ساڵەکانی دیکە".
لە قەزای بەردەڕەش کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆکەوە نزیکەی ٢٠ هەزار دۆنم زەوی بۆ چاندنی پەتاتە تەرخانکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار
