رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری‌کرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/3/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد، له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له ماده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى رۆژى 2024/6/10 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
