له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامێكدا پێشوازی له‌دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و به‌شدارییکردنی كارای خه‌ڵكی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا،بە ده‌رفه‌تێكی زێڕین دەبینێت بۆ" راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی له كوردستاندا."
لاهور شێخ جه‌نگی ئەمڕۆ یەکشەممە له‌لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سه‌رئه‌نجام دوای چه‌ندجارێك دواخستن، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رۆژی 10ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵی وه‌كو رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد".
راشیگه‌یاندوه، "له‌كاتێكدا پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌مه دوا واده بێت و له‌ژێر هیچ بیانویه‌كدا، هه‌وڵی دواخستن یان ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌درێت".
هاوکات باسی لەوەشکردووە، کە " بەشداریی کارای خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستاندا. هاوکات گەڕاندنەوەی شانوشکۆی هەرێمی کوردستانە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، وەک گەلێکی زیندوو کە بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆی دەدات"
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی:
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان ئەم کاتەتان باش. سەرئەنجام دوای چەندجارێک دواخستن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. لەکاتێکدا، پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین، هیوادارین ئەمە دوا وادە بێت و لەژێر هیچ بیانوویەکدا، هەوڵی دواخستن یان ئاستەنگ دروستکردن بۆ رەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان نەدرێ.
لێرەدا تەئکید دەکەمەوە کە لە سۆنگەی باوەڕمان بە پرەنسیپەکانی دیموکراسییەت، مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بنچینەی سیستەمە دیموکراسییەکانن و نابێ و ناکرێ کەس لێی بێبەش بکرێ.
بەشداریی کارای خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستاندا. هاوکات گەڕاندنەوەی شانوشکۆی هەرێمی کوردستانە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، وەک گەلێکی زیندوو کە بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆی دەدات. بەم بۆنەیەوە دوبارە داواکارم کە نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدان ئیهمال نەکەن و ئەوە وەک ئەرکێکی نیشتمانی سەیر بکەن.
هەر بژین
لاهور شێخ جەنگی
