كۆمسیۆن دەرگا بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لە (5)ی ئادارەوە هەر حیزب و لایەنێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان کە دەیەوێت هاوپەیمانی دروست بکات دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن .

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاگادارییە کدا ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لە هەرێم ،دەرگای بۆ تۆمارکردنی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی کە لە رێککەوتی (5)ی ئەم مانگە تا (14)ی ئەم مانگە دەبێت و بەهیچ شێوەیەک وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

دەشڵێت: پێویستە لایەنەکان بۆ تۆمارکردنی حیزب و لیستەکانیان سەردانی بارەگای کاروباری حیزب و رێکخراوەکان بکەن لە بەغداد یاخود ئۆفیسەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان واژۆكردوەو لەفەرمانەكەدا،  بڕیاریداوە بەدیاریكردنی ڕۆژی 10ی 6ی 2024 بەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
 
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سەرۆكی هەرێم چەندجارێك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەی دیاریكردوە، دوایین وادەش، ڕۆژی 25ی شوباتی ڕابردوو بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق نەیتوانی لەكاتی خۆیدا، ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكە تەواوبكات، كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە جارێكی دیكە دواخرا.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار