دوو شەپۆلی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو شەپۆلی جیاوازی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی بەفر هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
پشتیوان ئیبراهیم، شارهزای كهشوهەوا بە هاوڵاتی راگەیاند "دوو شهپۆلی بارانبارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه کە لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلی یەکەم دەستیپێکردووە کە شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە و تاوەکو شەوی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "شەپۆلی دووەم لە درەنگانی شەوی چوارشهممه 6ی ئازاری 2024 دەستپێدەکات کە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی 11ی 3ی 2024 بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەگەری هەیە لە شەپۆلی دووەمدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ببارێت".
بابهتی پهیوهندیدار
