دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر بڕێک دەرمانی قاچاغدا گیرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاغدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بە قاچاغ هێنرابووە هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشکراوە "لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م،ع،ح لەدایكبووی 1995 - س،ج،ع لەدایكبووی 1984) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 50ی دەرمانخانەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار