وەزیری دارایی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دەخاتەڕوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.
ئاوات شێخ جهناب، وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهمیانهی دیدارێكی لهگهڵ کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوومان بۆ بهغدا ناردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێكانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوو، کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان".
بابهتی پهیوهندیدار
