ئەنجومەنی دادوەری هەرێم: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە ساڵی 2023 بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئازاری 2023 ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی ساڵی 2023ی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە، زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە كە (20 هەزارو 427) حاڵەت بووە بەرێژەی (39%).
ئەوەشخراوەتەڕوو، رێگەدان بە ژنهێنانی دووەم زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر بووە كە (34) حاڵەت بووە، هەروەها زۆرترین حاڵەتی لێكجیابوونەوەی هاوسەران "تەڵاق" لە پارێزگای هەولێر بووە كە (5 هەزارو 857) حاڵەت بووە بەرێژەی (33%).
بەپێی ئامارەکە رێژەی هاوسەرگیری لە شارەکانی هەرێم بەم جۆرە بووە:
-هەولێر: (17,543)
-سلێمانی: (20,427)
-دهۆك: (12.499)
-گەرمیان: (2.618)
-كۆی گشتی: (53,087)
هەروەها رێژەی جیابوونەوە لە شارەکانی هەرێم بەم جۆرەبوون:
- هەولێر: (5,857) رێژەی جیابوونەوە (33%)
-سلێمانی: (5,438) رێژەی جیابوونەوە (37%)
-دهۆك: (2,164) رێژەی جیابوونەوە (17%)
-گەرمیان: (853) رێژەی جیابوونەوە (33%)
-كۆی گشتی: (14,312) رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان (27%)ە.
