یەکگرتوو بەرەیەکی ناڕازیی پێکهێنا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی دووشەممە 4/3/2024 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان  بە سەرپەرشتی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی، د. محەممەد ئەحمەد سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ڕووداو و پێشهاتەكان خرایە بەر باس و تاوتوێكردن، بە مەبەستی وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست و دەستنیشانكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتی قۆناغەكە.

هەروەها ئەنجومەنی جێبەجێكردن لە چوارچێوەی ئامادەكاریەكانی هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی راپۆرتی لیژنەكانی هەڵبژاردنی ( هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە)ى كرد و تەئكیدی كردەوە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەردەوامە لەسەر (پرۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی نارازی) كە كراوەيه لەبەردەم سەرجەم هێز و رێكخراو و كەسایەتیە نارازییەكانی شەقامی كوردستان، بە هیوای ئەوەی هەڵبژاردنەكەی 10/6/2024 سەرەتای قۆناغێكی نوێ بێ لە گۆرانكاری ریشەیی .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار