تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواكرابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ك، أ، ع لەدایكبووی 1994 ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".
بابهتی پهیوهندیدار
