عەوبدوڵڵا حاجی مەحمود: بڕیاری دوورخستنەوەم بەپێی پەیڕەو نەبووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەیەکی چەند کاتژمێری بە سەرپەرشتی محەمەد حاجی مەحمود و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بڕیاری کۆتایی درا و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە، بەڵام عەبدوڵڵا حاجی مەحمود ئەو بڕیارە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "بەپێی پەیڕەو بڕیارنەدراوە".

لە دوای بڕیاری بڵاوبوونەوەی هەواڵی بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ریزەکانی حزبەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو بڕیارەی دراوە بۆ دوورخستنەوەم بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ نەبووە و کاری پێناکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا کاتی هەڵبژاردنە دەبێت بگەڕێن بەدوای دەنگا و کۆدەنگی بکەیت، نەک هەوڵبدرێت بۆ کەرتکردنی ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بۆیە تەمەنا دەکەم بچنەوە بە بڕیارەکەدا بۆی ئەو حزبە لە کەرتبوون بپارێزرێت و بتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات".

ئەوەشی وت "من جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانم و هەموو بارەگایەکی حزبەکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هی خۆم دەزانم، هەروەها ئەو پۆستەی لە حکومەتیش هەمە بە بە رێکار و رێنمایی حکومەت و پەرلەمان بووە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار