لەبارەی دابەزینی نرخی گۆشتی سوورەوە روونکردنەوە دەدرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەردەوام لەسەر هێڵدەبن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور و هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو.
مستەفا شێخ عبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەردەوام لەسەر هێڵین لەگەڵ ئەندامان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور و هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو، داواشمان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە کە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشنیارمان کردووە گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هەڵبگیرێت و رێگری بكرێت له هه‌نارده‌كردنی ئاژه‌ڵی خۆماڵی بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق".
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئەوشی خستە ڕوو "بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور بەشێکی پەیوەستە بەبەرزبونەوەی نرخەکەی لە جیهاندا و بەشێکیشی پەیوەستە به‌وه‌ی ئێران هەناردکردنی ئاژه‌ڵی له رێگەی سنورەکانیەوە قه‌ده‌غه كردووه چ ڕاستەوخۆبێت یان تڕانزێت ، له‌به‌ر ئه‌وه نرخی گۆشت له بازاڕه‌كانی عێراق له 25 هه‌زار دینار زیاتره، له هه‌رێمی كوردستانیش 20 هه‌زار دینارە"
دەشڵێت "وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێكیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، ئاسانكاریی ته‌واویان بۆ هاوردەکاران كردووە، ئه‌وه‌ش له رێگەی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ماوه‌ی هاورده‌كردن به‌پێی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی دەبینین".
