بەشەخۆراکێکی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى بازرگانى عێراق وادەى دابەشکردنى بەشەخۆراکى هاوڵاتییانی تایبەت بە مانگى رەمەزانى دیاریکرد.
وەزارەتى بازرگانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "هەفتەى داهاتوو بەشەخۆراکى تایبەت بە مانگى رەمەزان لە رێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت".
لە بارەی ئەو مادانەی لە مانگی رەمەزان دابەشدەکرێن وەزارەتەکە دەڵێت "شەعرییە، مەعکەرۆنى، ئاردى سفر و نیشاستە دابەشدەکرێن".
وەزارەتى بازرگانى روونیدەکاتەوە "هاوکات بەشەخۆراکى مانگانەش بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت کە پێکهاتووە لە شەش مادەى خۆراکى سەرەکى و بەوەش کۆى گشتى ئەو مادە خۆراکییانەى کە بەسەر هاوڵاتییاندا بۆ مانگى رەمەزان دابەشدەکرێت لە ١٠ مادە پێکهاتوون".
بابهتی پهیوهندیدار
