ئامادەکردنی لیستی مووچە کۆتاییهات و کاتی دابەشکردنی مووچە دیاریدەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ کۆتایی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێنرا بە زمانی عەرەبی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ وەك دوایین وەزارەت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بە زمانی عەرەبی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و بەوەش ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی كۆتاییهات.
هەر بەپێی زانیارییەکان چاوەڕواندەکرێت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان واژۆ لەسەر لیستی مووچە بکات و رەوانەی بەغدا بکرێت.
بڕیارە لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا حکومەتی عێراق ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٤.
بابهتی پهیوهندیدار
