وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان: مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێنین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە رایدەگەیەنێت لەگەڵ هەموارکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێندرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئازاری 2024 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کردنەوەی دوو قوتابخانە لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە بارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی هەشتی رابردوو رەزامەندی دابوو کە مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی پێویستە کاری (دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست) بۆ بکرێت. داوای کرد ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دابنیشین و رایسپاردین کۆنووسێک ئامادەبکەین، کۆنووسەکەشمان ئامادەکرد، بەڵام بەداخەوە دواتر ئەو مامەڵەی حکومەتی فیدراڵیی لەگەڵ پشکی هەرێمی کوردستان بەسەردا هات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەگۆڕاوە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی هەمواربکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کات کاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ و خزمەتی هەموو مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان بکەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار