کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت، له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌گه‌ری كه‌مێك تاوه‌ باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ناوچەکانی ئەمرۆی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتى لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ تا ئێوارە لەسنووری پارێزگای هەلەبجە ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە. پاشان کەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە.

پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ دوشەممە :

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابونی په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.

پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18

سلێمانی : 15

دهۆک : 18

زاخۆ : 18

هەڵەبجە : 20

کەرکوک : 21

سۆران :18

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 24

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار