مەسرور بارزانی: دەنگەکانی پارتی لەیەک ملیۆن تێپەری و زیاتریش دەبێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا، سوپاسی خودای گەورە و خەڵکی کوردستان دەکات کە دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە زیاتر لە ملیۆنێک.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.
پیرۆزبایی لە سەرۆک وڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم.
پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند.
سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.
پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەمو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت.
بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.
بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
