نێچیرڤان بارزانی: بۆ جێبەجێکردنی دەستوور باشتر کاردەکەین
2 كاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی، خانەوادەی شەهیدان و ئەندامان و جەماوەری پارتی دەکات و دەڵێت: "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه."
رۆژی سێشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "له ناخى دڵمه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى وه‌فادارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنى مه‌زن و مێژووییى پارتیمان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه."
هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی "هەموو ئەو دڵسۆزانە" دەکات کە "ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م."
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی باس لەوە دەکات کە چاڵنجی (یەک ملیۆن دەنگ)ـی پارتییان سەرخست و "پارتییان بەهێزتر کرد، تاوەكو ده‌نگى پارتی له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى كار بكات."
"به‌ڵێنمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ـ ى ڕابه‌ر و گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر ڕێنمایى و فه‌رمایشته‌كانى جه‌نابیاندا، خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و ببینه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق. كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتى هه‌مووان و هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ كوردستان و عێراق فه‌راهه‌م بكه‌ین." نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
له ناخى دڵمه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى وه‌فادارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنى مه‌زن و مێژووییى پارتیمان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه.
سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێكۆتایى، بۆ هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ى ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م. چالنجى ئێمه‌یان سه‌رخست و پارتییان به‌هێزتر كرد تاكو ده‌نگى له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى كار بكات.
به‌ڵێنمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ـ ى ڕابه‌ر و گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر ڕێنمایى و فه‌رمایشته‌كانى جه‌نابیاندا، خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و ببینه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق. كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتى هه‌مووان و هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ كوردستان و عێراق فه‌راهه‌م بكه‌ین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیداندا داده‌نوێنین. به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
