په‌رله‌مانتارێكی عێراق: هه‌رێم پابه‌ندی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتیه‌كان نەبووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت، مووچەی ھەرێمی کوردستان خەرجی بەکاربردن لە یاسای بودجە زیاد دەکات و ھەرێم داھاتی نەوت و دەروازەکانی رادەستی عێراق نەکردووە و حکومەتی عێراق لە لیستی مووچەی هەرێم دڵنیا نییە.
نازم شبلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی راگه‌یاندوه، "پێشتر حكومه‌تی فیدڕاڵی پێشوه‌خته موچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرد به‌شێوه‌ی پێشینه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ناردنی پێشینه‌كان، چونكه كێشه‌كه هێشتا له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له داهاتی نه‌وت یان له داهاتی نانه‌وتی بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕاده‌ست نه‌كردوه”.
وتیشی، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، دەبێت ھەرێمی کوردستان داھاتی ھەناردەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت و داھاتەکانی دیکە رادەستی عێراق بکات، بەڵام ئەوە رووینەداوە، بۆیە حکومەتی عێراق بەشێوەی قەرز مووچەی ھەرێمی دەنارد.
نازم شەبلی ئاماژەی بەوەشدا،حکومەتی عێراق لە لیستی موووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا نییەو نازانێت چەنێکی ئەو لیستە لە مووچەخۆری وەهمی پێکهاتووە بۆیە وردبینێ و پێداچونەوەیکەی زۆری پێدەچێت دەشڵێت، " ناڕونی له زانیارییه‌كان ھه‌یه و گومان دروست ده‌كات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجی به‌كاربردن زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كان راسته‌قینه بن ئه‌وا ئه‌ركی حكومه‌ته موچه دابین بكات. "
