بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە پێنجوێن دوو گەنج بوونە قوربانی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمێک پێش ئێستە دوو گەنج کە بۆ گەشت کردن ڕویانکردبووە شاخی ئاسنکوڵێنی قەزای پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداو یەکێکیشیان بەساختی برینداربوو.

زانا عەبدولڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە هاوڵاتی وت، دوو گەنج بە ناوەکانی ئامانج و محەمەد چونەتە شاخی ئاسنکۆڵێ لەو قەزایەو بەهۆی تەقینەوەی مینەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداوەو ئەوی دیکەشیان قاچێکی لەدەستداوە.

وتیشی، تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو گەنجە بۆچی چونەتە ئەو شوێنە و لە ئێستادا تیمەکانی مین و تەندروستی لە شوێنی ڕوداوەکەن.

قایمقامی قەزای پێنجوێن باسیلەوەشکرد، ئەو گەنجەی کە بریندار بووە لە ئێستادا باریتەندروستی ناجێگیرە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار