لە گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ئەڵمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە هاولاتی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2024 هێزەکانمان ئاگادارکرایەوە لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە شوقەکانی گوندی ئەڵمانی کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییەکە لە ماڵی خۆیدا بووە و خێزاندارە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨٠یە لەو کاتەدا بە تەنها لە ماڵ بووە و هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر چوونە شوێنی رووداوەکە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت رووداوەکە خۆکوژییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار