نرخی نه‌وتی خاو نزیكه‌ی 3% به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌رزبۆوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، نرخی نه‌وت له‌ سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به بەرمیلێک.‌

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 31 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 78.05 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

نرخی نه‌وتی خاو نزیكه‌ی 3% به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی دروستده‌كات بۆ ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌ هاویندا خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیاتر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و پێشبینییه‌كان كه‌ یه‌ده‌گی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ڕێژه‌ی سود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بیهێڵێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار